ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

سبەینێ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕاپۆرتێک دەربارەی دۆخی دارایی ساڵی ڕابردوو دەخرێتەوەڕوو.

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" سبەینێ ٨ی کانوونی دووەەمی ٢٠٢٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەکە پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی مووچەوە دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی ڕابردوو دەخرێتەڕوو.

پێشەوە هەورامی باسی لەوەشکردووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتەڕوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سبەینێ بە پێدانی مووچەی سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکان و هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و ئاوەدانکردنەوە و کارەبا و خوێندنی باڵا کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی مووچەخۆران دێت، بەڵام تائێستا مووچەی مانگی ڕابردووی مووچەخۆران بە نادیاری ماوەتەوە.



AM:10:54:07/01/2025