کەسایەتییەکی دیاری ناو تیکتۆک لە شاری هەولێر لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە دەفڕێنرێت و برۆ و سمێڵی دەتاشن، وەک خۆی دەڵێت" ئەتککراوم".
ڕێباز ماڵ کاول کەسایەتی ناو تیکتۆک، شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکدا کە قسەی بۆ میدیاکان کردبوو ڕایگەیاند" بە فێڵی ڕیکلام کردن براوەتە شوێنێک و لەوێ لەلایەن شەش کەسی نەناسراوە ئەتککراوە و پڕچ و برۆ و سمێڵی تاشراوە".
وتیشی" ڤیدیۆیان تۆمارکردووم و ڕاستەوخۆ بۆ کەسێکیان ناردووە بە ناوی (ئ، خ) کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێیە و پیشترێش لە لایڤێکی تیکتۆک ناوی هێناوم".
لە ماوەکانی رابردووشدا چەند حاڵەتی دیکە لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕوویداوە و تائێستاش لایەنە پەیوەندارەکانی ئەو پارێزگایە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی ئەو ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.