سێهەم کۆبوونەوەی تەکنیکی نێوان وەفدی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆتایی هات.
ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ جاری سێهەم کۆبوونەوەی پێکهێنانی حکومەت کە بۆ قسەکردن و میکانیزم دانان لەبارەی دابەشکردنی هەر سێ پۆستی سەرۆکایەتیەکەی هەرێم لە بارەگا (سپی) یەکەی یەکێتی لە هەولێر کۆتایی هات و بڕیاریشە جارێکی تر لەم هەفتەیەدا کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکان بەبێ راگەیاندن و دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوە دەچێت و ئامانجیشیان گەڵاڵەکردنی پێشنیارەو بەرزکردنەوەیەتی بۆ سەرۆک و مەکتەبی سیاسی هەردوو حزب تا بڕیاری کۆتایی لە بارەوە بدەن.
دوێنێ ٧ ی کانونی دووەم ماڵپەڕی " سپی " لە راپۆرتێکدا داواکانی یەکێتی لە پۆستەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لە پارتی ئاشکرا کرد.