بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ئاماژە بەدوەدەکات تورکیا نایەوێت هاوکاری بگاتە دەستی کوردەکان، دەیانەوێت کۆتایی بە کورد بهێنن.
رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی لە لێدوانێکی لەگەڵ میدیای یەکێتی رایگەیاند"ئەردۆغان و دەستەکەی وا بڕیار دەدەن بیانەوێت کۆتایی بە کورد بهێنن، هەسەدە تەنیا پاساوێکە بۆ تورکیا".
وتیشی، "تورکیا دەیەوێت دەستبەسەر بڕیاری سیاسیی سووریادا بگرێت، وەکو بینیمان هاکان فیدان و ئەردۆغان بڕیاری لەناوبردنی کوردانی رۆژئاوایان لەژێر ناوی هەسەدەدا داوە، لە راستیدا ئامانجی تورکیا هەسەدە نییە بەڵکو ئامانجی کوردە".
بەڕێوەبەری روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا نایەوێت هاوکاری مرۆیی بگاتە رۆژئاوا و عەفرین، دەیەوێت دۆخی مەدەنییەکان سەختتربێت، دەیەوێت ئەوەی لەوێ بمێنێتەوە لە حاڵەتێکی خراپدا بێت و بیر لە چۆڵکردنی بکاتەوە، ئەوەشی لەوێ ئاوارە بووە نەگەڕێتەوە بۆ عەفرین".