مام رۆستەم لەبارەی دۆخی رۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە

مام ڕۆستەم پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی سیاسی و سەربازی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە لایەنە سیاسییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەسایەتی رۆشنبیرەكانی باشور دەكات کە  بێ دودڵی پشتیوانی رۆژئاوا بكەن.

مام ڕۆستەم پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی سیاسی و سەربازی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمرۆ رۆژی هیمەت و مەردایەتیە، دكتاتۆرەكان عەرشیان لەریزن و هەرەسدایە، داوا لەهەموو لایەنە سیاسییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەسایەتی رۆشنبیرەكانی باشور دەكەم باهەموو بێ دودڵی پشتیوانی رۆژاوابكەین".

هەروەها راشیگەیاند " ڕۆژئاوا ئێستا لەخەتی بەرگرین و شكستی ئەوان دەبێت بەشكستی هەموو كورد، ئەوهێرشەی لە سوریا دەستی پێكردوە گەر بەری پێنەگریت بەدڵنیاییەوە دەپەرێتەوە بۆ هەرێم . بۆیە داواكارم رۆژ رۆژی هیمەت و هاودەنگییە با كیشەكان وەلابنرێن و  هەر لایەك ئەركی خۆی لەپشتیوانی رۆژئاوا بەئاشكرا راگەیەنێت"ٚ.

دەشڵێت "ئەمرۆ رۆژی ترس نەماوە پشتیوانیەكی گەورەی نێودەوڵەتی هەیە بۆیە ئەركی هەموانە پشتگیری لەو تروسكاییە بكەین كە لەرۆژئاوا هەیە".

مام رۆستەم فەرماندەی دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دواتریش هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان بوو.




PM:11:46:07/01/2025