"مووچه‌ی مانگی ١٢ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌فه‌وتێت"

بە گوێرەی هەواڵێکی میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ١٢ وه‌رناگرن و مووچه‌ی مانگی ١١ كه‌ دابەشکرا كۆتایی مووچه‌ی ساڵی رابردوو ده‌بێت و له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی (یه‌ك) وه‌رده‌گرن و مووچه‌ی مانگی ١٢  له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌فه‌وتێت.

میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگدار بڵاویکردووەتەوە" به‌پێی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتیی، ساڵی دارایی عیراق كۆتایی هاتووه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم-یش چاوه‌ڕ‌وانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی ١٢ و ته‌واوكاری مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو ده‌كات".

هەروەها راشیگەیاندوووە" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پێش سه‌ری ساڵ بڕ‌یاریداوه‌ ٤٤١ ملیار و ٤٩٣ ملیۆن دینار وه‌ك مووچه‌ی مانگی ١٢ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت، به‌مه‌ش زیاتر له‌ ٥٠٠ ملیار دینار كورتهێنانی مووچه‌ی مانگی ١٢ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ٤٣٠ ملیار دیناره‌ی وه‌ك گواستنه‌وه‌ بۆ هه‌رێم خه‌رجبكرێت له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت كورتهێنانی مووچه‌ پڕ‌بكاته‌وه‌و مووچه‌ی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو دابه‌شبكات".

بە وتەی سەرچاوەکە مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ١٢ وه‌رناگرن و مووچه‌ی مانگی ١١ كه‌ دابەشکرا كۆتایی مووچه‌ی ساڵی رابردوو ده‌بێت و له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی (یه‌ك) وه‌رده‌گرن و مووچه‌ی مانگی ١٢  له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌فه‌وتێت.

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و عیراق بۆ كورتهێنانی مووچه‌ بڕ‌یاریاندا بڕ‌ێك پاره‌ وه‌ك گواستنه‌وه‌ كه‌ بڕ‌ه‌كه‌ی ٤٣٠ ملیار دینار بووه‌، بۆ پڕ‌كردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێم، به‌ڵام به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ،"كێشه‌ی نوێ بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و بڕ‌ه‌ پاره‌یه‌ دروستكراوه‌"




AM:12:07:08/01/2025