ڤایرۆسە نوێیەکەی چین چییە؟

پسپۆڕێکی تەندروستی گشتی نەخۆشیە درمەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێکەی چین ڕایدەگەیەنێت" نەخۆشییەکە لە زۆربەی تەمەنەکان دەردەکەوێت، بەتایبەت ئەوکەسانەی ئاستی بەرگری جەستەیان لاوازە". 

د. سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی تەندروستی گشتی نەخۆشییە درماکان، لە نوسینێکیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەشی بیروڕای ماڵپەڕی (سپی) بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت" نەخۆشی HMPV ڤایرۆسێکە دەبێتە هۆی هەوکردنی سوکی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان کە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە". 

دەشلێت" ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠١ لە هۆڵەندا دەستنیشانکرا لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان مرۆڤەکانەوە بڵاودەبێتەوە". 

سەرخێڵ ئاراز سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نیشانەکانی HMPV بریتین لە ئازاری جەستە کۆکە و تا و گیرانی لوت، هەناسە توندی.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوشێوەی زۆرێک لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، لە کۆتایی زستان و بەهاردا زۆرترین چالاکی هەیە، لەبەر ئەوەیە کە ڤایرۆسەکان لە سەرمادا باشتر دەژین و بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە، چونکە خەڵک زیاتر لە ژوورەوە دەمێننەوە، لە باکووری چین، بەرزبوونەوەی ئێستای HMPV هاوکاتە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما کە پێشبینیدەکرێت تا مانگی ئازار بەردەوام بێت.




AM:11:01:08/01/2025