ژمارەیەک له خۆپیشاندهرانى دوێنێى خاوهنى ئۆتۆمبێله بێسهرهتاكان لەلایەن "ئاسایشی سلێمانییەوە" دهستگیركران و تائێستاش لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە و ئازاد نەکراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی، (١٥) شۆفێری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکراون و تائێستا ئازاد نەکراون".
وتیشی" هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرانە بۆ ئەمڕۆش فراوانتر دەبێت کە دوێنێ هەوڵیاندابوو پشێوی و گرژی لە خۆپیشاندانەکەدا دروستبکەن و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوام دەبێت".
دوێنێ بەشێک لە خاوهنی ئۆتۆمبێلە بێسهرهتاکان له بهردهم بینای پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان و نارازایەتییان ئهنجامدا و ڕێگەی سەرەکی (سلێمانی - ڕاپەڕین)یان بە ڕووی شۆفێراندا داخست و داوایانکرد کە
بڕیارهكهی لیژنەی ئەمنی سلێمانی گۆڕانكاری تێدا بکرێت و ژماره یان كۆد بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بكرێت.
هەروەها لە دواینیوەڕۆی دوێنێدا خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە هێزه ئهمنییهكان به گولەی پلاستیکی و گازى فرمێسك ڕێژ بڵاوەیان به خۆپیشاندهران کرد.