ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سه‌رکرده‌یه‌کی چه‌کدارانی داعش به‌ناوی ئه‌بو خه‌تابه‌وه،له که‌مینێکی شه‌رڤانه‌کانی یه‌په‌گه دا له شارۆچکه‌ی مه‌بروکه له رۆژئاوای سه‌رێکانیێ کوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند "شه‌رڤانانی یه‌په‌گه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رێکانیێ له نزیک گردی ئه‌بو به‌کر که‌مینێکیان بۆ چه‌کدارانی داعش دانا و له ئاکامدا ئه‌و سه‌رکرده‌ی که شه‌ری داعشی به‌رێوه ده‌برد له شارۆچکه‌ی مه‌بروکه که ناوی ئه‌بو خه‌تابه له‌گه‌ڵ 8 چه‌کداری تردا کوژرا.
ئه‌م شه‌ڕه له سه‌ر رێکانی که دوو هه‌فته‌یه به‌مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی رێگا له نێوان کا‌نتۆنی ئه‌لجه‌زیره‌و کا‌نتۆنی کوبانیدا به‌ردوامه، رۆژانه شه‌ڕڤانان چه‌ندان کیلۆمه‌تر له چه‌کدارانی داعش پاک ده‌که‌نه‌وه.