ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی کوردستان پارەی موچەی مانگی 12ـی لە بەغدا وەرگرتووە، بەڵام لە موچەخۆرانی شاردووەتەوە و دابەشی ناكات.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوك وێنەی دوو نووسراوی ناردنی پارەی لە لایەن بەغدادەوە بۆ هەرێم بڵاوكردووەتەوە كە رۆژی ٣١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ دەرچووە.
سۆران عومەر لەوبارەیەوە دەڵێت، بەپێی ئەو دوو نووسراوە وەزارەتی دارایی عیراق پارەی موچەی مانگی ١٢ـی بە دوو گوژمە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم ناردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغداد بڕی ٤٤١ ملیار و ٤٩٣ ملیۆن دیناری موچەی مانگی ١٢ـی ناردووە بەڵام حكومەتی هەرێم لە خەڵكی شاردووەتەوە.