سوپای تورکیا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر کاروانێکی هاوڵاتیانی مەدەنی کە بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشتن ئەنجام دا بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە هاولاتیان شەهید و برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئێوارێی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٨ی کانوونی دوەم ، له پاش ئه‌وه‌ی كاروانی ئۆتۆمبێلی گه‌لی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، وه‌كو قه‌ڵغانی زیندو به‌ره‌و به‌نداوی تشرین به‌ڕێكه‌وتن بۆ پاراستنی، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا كاروانه‌كه‌یان بۆردومان كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی شه‌هید بون و برینداربون، كه ژنیان له‌ناودایه، به‌ڵام تا ئێستا به‌دروستی ژماره‌كه‌یان نه‌زانراوه.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەسەدە ڕایگەیاند: بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی دەوروبەری بەنداوی تشرین بەردەوامە و مەترسی ڕووخانی بەنداوی تشرین لەزیادبووندایە.