دژەتیرۆر: ژمارەیەک چەکداری داعش لە شارەزوور دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی، دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری داعشی لە سنووری شارەزوور راگەیاند.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ـی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سنووری شارەزوور توانیویانە ژمارەیەک چەکداری سەر بە داعش دەستگیربکەن.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: "تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و لە کاتی دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆرستیی داعشدا لە چەندین پۆستی جیاوازدا کاریان کردووە، تۆمەتبارەکان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و پێشێلکاری مافی مرۆڤدا دەستیان هەبووە."
 
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن" تۆمەتبارەکان رادەستی دادگەی تایبەتمەند کراون بۆ لێپێچینەوەی یاسایی".
 
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا دژە تیرۆر دڵنیایی دەدات لەوەی بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بە ئامانجی دەستگیرکردن و لەناوبردنی تیرۆرستان و شانە نووستووەکانی داعش لە سەرانسەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.




PM:11:01:08/01/2025