وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ڕایگەیاند: کوردانی سووریا هاوپەیمانی پاریس و واشنتنن لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، دەشڵێت" پێویستە لە پرۆسەی ڕاگوزەر لە سووریا ڕۆڵیان هەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانوونی دوەم، جان نوێڵ بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پاریس، وتی: پێویستە کوردان لە پرۆسەی ڕاگوزەر لە سووریا ڕۆڵیان هەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: گرنگە لە سووریا کۆنتڕۆڵی هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش بکرێت، دووپاتی کردەوە، کوردانی سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش هاوپەیمانی پاریس و واشنتنن.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر لەو کۆنفرانسەدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە: واشنتن له‌گه‌ڵ توركیا له په‌یوه‌ندیدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كورد له سووریا نه‌كات."