مەزڵوم عەبدی: هەر جۆرە پرۆژەیەکی دابەشکاری لە سوریا ڕەتدەکەینەوە

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، "لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا رێککەوتین بۆ رەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەکی دابەشکاری لە سوریا".

مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە کۆتایی مانگی رابردوودا لەسەر ئاستی سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان لەگەڵ دەسەڵاتی ئیدارەی نوێی سوریا لە دیمەشق ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا ئەرێنی بووە و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا".

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشکردوە، لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا رێککەوتوون لەسەر رەتکردنەوەی هەر پڕۆژەیەکی دابەشکاری کە هەڕەشە لە یەکڕیزیی سوریا بکات.




AM:12:08:09/01/2025