شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن

کەشناسی عیراق رایدەگەیەنێت" شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی عیراق و هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن". 

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستەی کەشناسی عیراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" سبەینێ بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە عیراق و هەرێم دەکات کە بەگشتی ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێوارەی سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات و لە کاتژمێرەکانی رۆژی یەکشەممەدا کاریگەری شەپۆلەکە کۆتایی دێت. 

کەشناسی عێراق باسی لەوەشکردووە، بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق زیاتر دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی شەممە ئاسمان پەڵە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک شوێن بارانی بەخوڕ دەبارێت، لە هەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما دادەبەزن. 

لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە دەستەی کەشناسی عێراق دەڵێت" ئاسمان پەڵە هەور و هەوری تەواو دەبێت و خێرایی باش (٣٠ بۆ ٤٠) کیلۆمەتر دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە". 



PM:01:38:09/01/2025