بە چەند مەرجێک رێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت لە ئەمشەوەوە بێنەوە سەر شەقام.
سوارە عومەر نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەباشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبووینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا بە چەند مەرجێک بڕیاری گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بۆ سەر شەقام دراوە.
سوارە عومەر دەشڵێت" سەرۆکی یەکێتی بەڵێنی پێداوین، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاڕمیان بۆ دروستبکرێت لەبەرامبەر پێدانی رسومات".