دوو کرێکار لە پارێزگای کەرکوک گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی کانوونی دوەم دوو کرێکارەکە لە کاتی پاککردنەوەی مەنهۆڵی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا لە پارێزگای کەرکوک کەوتوونەتە ناو مەنهۆڵێکەوە، بەهۆی ئەوەی مەنهۆڵەکە قەپات بووە خنکاون. 

بەگوێرەی زانیارییەکان، کرێکارەکان کوردن و خەڵکی کەرکوکن و یەکێکیان نیشتەجێی قەزای چەمچەماڵ بووە، تەمەنیشیان ٣٢ساڵە.

 
لەماوەی رابردوودا دوو کرێکاری دیکەی خەڵکی رۆژئاوا بەهۆی لێچوونی غێ‌زەوە لە کەرکوک گیانییان لەدەستدا





PM:07:10:09/01/2025