میدیاکانی تورکیا: شاندی دەم پارتی سبەینێ لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش دیدار دەکات

لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بریارە شاندی دەم پارتی لەگەل هاوسەرۆکانی پێشوی هەدەپە دیدار بکەن و دواتریش بۆ جارێکی دیکە سەردانی ئۆجەلان بکەنەوە

بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەتە شاندی دەم پارتی لەگەڵ هەر دو هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لە گروخانە دیدار دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش شاندەکە سبەینێ سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات و دواتریش ڕۆژی یەکشەممە  لەگەڵ  فیگەن یوکسەک داغ کۆدەبنەوە.

بڕیارە  لە سەردانەکەدا، شاندەکەی دەم پارتی پەیامەکەی ئۆجەلان بگەیەننە هەردو هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە و بۆچون و پێشنیازی ئەوان بۆ ئەو قۆناغە لە پرۆسەی ئاشتی وەردەگرن.

بە گوێرەی زانیارییەکان دوای دانوستانەکان لەگەڵ هەر دو هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، بریارە پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک و سڕی سوڕەیان ئۆندەر بۆ جاری دوەم سەردانی  ئیمراڵی بکەنەوە، هەر لەو پەیوەندییەدا  چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی دیداری دوەمی ئیمراڵی دا عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی رۆشنتر و فراوانتر بەراورد بە پەیامی یەکەمی بداتە شاندەکەی دەم پارتی.



AM:09:20:10/01/2025