دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بومەلەرزەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەژاند.
کاتژمێر (٢:٤٠) خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەوروبەری روویدا.
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی سلێمانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" گوڕی بوومەلەرزەکە (٣.٢) پله بووە بە پێوه‌ری رێخته‌ر و له قوڵی (١٢) كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌وی تۆماركراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، چەقی بوومەلەرزەكە لە نزیك ناوچەی بەرزنجە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی بووە.
لە ئەنجامی بەهێزی بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەوە هەستیپێکراوە.