لە سنووری پارێزگای کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەستی بەسەردا گیرا کە پێنج ملیار لیرەی سوری پێبووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە بازگەی ترکەلانی پارێزگای کەرکوک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا گیرا کە بڕی (پێنج) ملیار لیرەی سووری پێبووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا شاردرابووەوە و هەوڵی داوە بەشێوەیەکی نایاسایی لە کەرکوکەوە بیگوازنەوە، بەڵام لە بازگە دەستی بەسەرداگیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، مەفرەزەکان شۆفێری بارهەڵگرەکە و سەرنشینێکی دیکەیان دەستگیر کردووە کە لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٢٨١ی یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.