لە مزگەوتێکی دیمەشق ژمارەیەک ژن و منداڵ گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

ئەمڕۆ هەینی لە میانی بەڕێوەچوونی بۆنەیەکی ئایینی لە مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا سێ ژن گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سووریا، ئەمڕۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی بۆنەیەکی ئایینیدا لە مزگەوتی ئومەوی دیمەشق قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ درووستبوو. 

ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ئەنجامدا سێ ژن گیانیان لەدەستدا و پێنج ژن و منداڵی دیكەش برینداربوون کە بەهۆی شکان و کێشانی سەخت  بێهۆشبوون. 

میدیاکانی سووریا ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو قەرەباڵغییە زۆرە بەهۆی بۆنەیەکی ئایینی بووە کە لەلایەن خەڵکی سڤیلەوە ڕێکخرابوو بۆ دابەشکردنی ژەمەکان بەسەر خەڵکی ناو مزگەوتەکەدا و دەوروبەری کە تیایدا تیمەکانی بەرگری فریاگوزاری چارەسەری سەرەتایییان پێشكەش بە بریندارەكان كردووە و توانیان تەرمەركانیانیش دەربهێنن.



PM:06:57:10/01/2025