نێچیرڤان بارزانی سەردانی رۆژئاوای کوردستان ناکات


وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دڵشاد شەهاب، رایگەیاند" نێچیرڤان بارزانی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت".

هەرچەندە دوو رۆژ لەمەوبەر هەواڵی سەردانی سەرۆۆکی هەرێم بۆ بەغدا باس کرا، بەڵام دیارە هێشتا نەچووەو تاوەکو ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دیاری نەکراوە.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەم کۆبوونەوە بەردەوامانەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا تاوتوێی کارنامەی حکومەت دەکرێت، کوردیش مافی ئەوەی هەیە بەدواداچوون بۆ پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، جگە لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراق دەکەوێت، پرسی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.( وتەبێژی سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بۆ کرد).




PM:11:15:10/01/2025