کەشناسی: شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە هەرێم دەکات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند" پێشبینی دەکرێ سبەی بەیانی ڕۆژی شەممە لە دوای نیوەڕۆ وە ئاسمانی هەرێم بگۆڕی بۆ هەوری تەواو لە گەڵ دەستپیکردنی نمە باران".

لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو ١٠ ی کانوونی دووەم بڵاوکرایەوە، کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، شەپۆلی بارانبارین سەرەتا لە ناوچەکانی کەرکوک گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی پاشان هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان".

کەشناسی پێشبینی دەکات، ڕێژەی باران بارین لە هەندێ لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و ڕاپەڕین و سۆران و دهۆک بارانبارین زیاتر بێت بە بەراورد لە گەڵ ناوچەکانی تری هەرێم.

ئەم شەپۆلە کاریگەریەکەی بە لاوازی بەردەوام دەبێت تا دوو سبەی بەیانی ڕۆژی یەک شەممە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم.(  کەشناسی دەڵێت).




PM:11:21:10/01/2025