لەسەر رێگای (کۆیە - هەولێر) ژنێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی بریندار بوو.
هاوكار عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو بارهەڵگردا لە نزیك شیوی ساڵ روویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە یەكێك لە شۆفێری بارهەڵگرەكان بریندار بووە و دایكیشی گیانی لەدەستداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر دوێنێ لە پارێزگای سەلاحەدین سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دوانیان خەڵکی قەزای شێخان بوون.