لە کەرکوک سەگێک پەلاماری منداڵێکی دا و گیانی لەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە منداڵێکی ١٠ ساڵان کە خوێندکاری پۆلی سێیەمی سەرەتایی بووە لە کەرکوک گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی لە کاتی گەڕانەوەی لە تاقیکردنەوە لەلایەن "سەگێکی بێلانەوە"ەوە هێرشی کرایە سەر.

سامان یابە وتەبێژی تەندروستی کەرکوک، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" ئەو منداڵە ناوی ئەلەند ئەیمەن ڕەمزییە و خوێندکاری قوتابخانەی جوان سیتی سەرەتاییە، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە قوتابخانەکەی لە ناوچەی شوراو، کاتێک گەڕایەوە ماڵەوە، لەلایەن سەگێکی بێلانەوە هێرشی کراوەتە سەر". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری گواستراوەتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان. 



PM:03:06:11/01/2025