ئەمڕۆ شەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیر و نوێنەرانی کورد لە بەغداد داوایان لە حکومەتی فیدراڵ کرد کە گەرەنتی مووچەی مووچەخۆران بە تەواوی لە کاتی ئێستادا بەبێ هیچ کەمکردنەوەیەک بکات.
ئەمەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هات کە پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە هەولێر دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران.
لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە پێشەوا هەورامی وتی" ئامادەبووان داوایان کردووە کە حکومەتی فیدراڵ پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی بۆ ئەمساڵ بنێرێت، و بە شێوەی مووچەی مانگانە نەینێرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا کەمتر لە سەدا ٧ی پشکی هەرێم لە پشکی دارایی هەرێم ڕەوانە کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدراڵی مووچەی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو نەناردووە، سەرەڕای ئەوەی بەڵێنی داوە بۆ ئەو کارە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی" بەغدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات، نامانەوێت هۆکار بین بۆ تێکدانى ئەم ئارامی و سەقامگیرییە".
پێشەوا هەورامی دەشڵێت" دەمانەوێت عێراق بە بەهێزى بمێنێتەوە و هەم هەرێمى کوردستانیش وەک هەرێمێک مامەڵەى لەگەڵ بکرێت".
باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چەند وەزیرێک ڕاسپێردران بۆ ئەوەی داواکاری و پەیامەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەننە حکومەتی فیدراڵ.