ئەمڕۆ شەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لەسەر ڕێگەی سلێمانی - چەمچەماڵ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لە نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ بۆ سلێمانی تەرمی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو گەنجە لە کاتی دۆزینەوەی تەرمەکەی هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە و لاشەکەشی لە تەنیشت قەراغی شەقامێکدا جێهێڵدراوە.
لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و تەرمەکەشیان بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشکی داد کردووە.