هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ شاندەکەی دەمپارتی لە زیندانی ئیدرنەوە ڕایگەیاند، متمانەی تەواوی بە ریبەری پەکەکە هەیە و لەگەڵ هەر دەستپێشخەریەکن کە ئەنجامی بدات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلاتی ئێکس کە لەلایەن خێزان و پارێزەرەکانیییەوە بەڕێوەدەبڕێت، ڕایگەیاند، لەگەڵ هەر دەستپێشخەرییەکن لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە ئەنجامبدرێت.
هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە وتیشی: بنەمای یاسایی و سیاسی هەر بانگەوازێک لە ئۆجەلانەوە لە ئەستۆی حکومەت و پەرلەماندای.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەستیارترین بابەتی ئەم قۆناغە ئێستا پشتیوانیی گشتییە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەو پڕۆسەیە پڕۆسەی "دیموکراتیزەکردن و ئاشتی و برایەتی"یە و گرنگە زمانی ئاشتی لە هەمو بازنەکاندا زاڵ بێت.
دەمیرتاش، سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی و سەرۆکی جەهەپە و سەرکردەی حیزبەکانی دیکە دەربڕی.