ڕوانگەی سوریی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تورکیا ٢٥ هێرشی ئاسمانیی کردوەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

لە سەرەتا ئەمساڵە، تورکیا نزیکەی ٢٥ هێرشی ئاسمانی لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ئەنجام داوە و بەوهۆیەشەوە ٣٢ کەس بونەتە قوربانی.

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە: لە سەرەتا ساڵی ٢٠٢٥ەوە، تورکیا ٢٣ هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر ناوچەکانی سنوری دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام داوە وبەوهۆیەوە، ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢١ کەسی دیکەش برینداربون کە زۆرینەیان هاوڵاتی مەدە نین. 

ڕوانگەی سوریی ئاماژەی بەوەش داوە، تورکیا لە هێرشەکانیدا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای لە شارۆچکەی دێرک و کۆگای ئاوی لە سنوری حەسەکە و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی خزمەتگوزاری دیکەی بۆردومان کردوە. 

ئەمە جگە لەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بەردەوامی دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە نزیک کۆبانێ و مەنبج بۆردومان دەکەن و زانیاریی ورد لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشانە لەبەردەستدا نین.



PM:11:19:11/01/2025