تەم و مژی چڕ دروست دەبێت

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات کە سبەینێ دووشەممە ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چڕ ئەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە " لە ئێستا کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان کۆتای پێھاتووە، تەنھا لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و بەگشتی ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم ناوبەناو بارانی مامناوەند و ھەورەبروسکە و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان تا کاتی ئێوارە بەردەوامی ئەبێت".

لەبارەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە ئەو کەشناسە دەڵێت" لەشەودا کەش لەسەرجەم ناوچەکان سەقامگیر ئەبێتەوە" .

ئاشکراشی کردووە کە لە کاتەکانی شەو بۆ بەیانی سبەی دووشەمە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چر ئەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە .





PM:12:20:12/01/2025