پارەی تایبەت بە بژمێرەکانی سەرژمێریی گشتیی لەبەغداوە رەوانەی هەرێم کراوە و لە رۆژانی داهاتوودا دابەش دەکریت.
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، د.دڵزار حەمەساڵح، ئهمڕۆ یهكشهممه بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد گهیشتووه و دوای تهواوبوونی رێككاری كارگێڕی له رۆژانی داهاتوو دهست بهدابهشكردنی بره پارهی مانگی ١١ دهكرێت كه بڕهكهی ٢٥٠ ههزار دیناره.
باسی لەوەش کرد، له رۆژانی رابردووش پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکان، دابەش كراوه.
ئاماژە بەوەشدەکات کە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، حەوت هەزار و ٦٠٠ بژمێر ههیه، ئەو پارەی وەریشیدەگرن، تەنها هی مانگی ١١ یە.
ڕۆژی ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٤، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق و له پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و تا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤بەردەوام بوو.