دژی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەکان بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەندامێکی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو سکاڵای لەسەر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و کۆمپانیاکە تۆمارکرد.
بوخاری جەمیل ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دژی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەكان بە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت لە داگای هەولێر سكاڵای یاساییمان لەسەر وەزیری تەندروستی هەرێم و كۆمپانیاكە تۆمارکردووە و داوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکە دەکەین".
ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی گرێبەستەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ بە تایبەتیكردنی تاقیگە حكومییەكان نایاسایی و ناڕوونە و نهێنیی زۆری تێدایە.
بوخاری جەمیل باسی لەوەشکرد، بەپێی دەستوور دەبێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بێبەرامبەر بدرێن بە هاوڵاتییان.
ئهو پهرلهمانتارهی یهكگرتوو داوا دهكات كه دادگای بهرایی ههولێر بڕیارێك بدات كه لهبهرژهوهندی خهڵكی ههرێم بێت، چونكه گرێبهستهكه له دژی هاوڵاتییانی هەرێمە.