هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میحوەرەکانی منبج هەواڵی کوژرانی ٢٣ چەکداری سەر بە تورکیا و برینداربوونی ٣٦ دیکەشیان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" هێزەکانمان لە هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بەرخودانی مێژوویی دەکات و داگیرکەران گورزی گەورەیان لێدەوەشێنن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لە میحوەرەکانی لادێکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج، شەڕ و پێکدادانێکی توندوتیژ لە نێوان شەڕڤانانمان و گروپە چەکدارەکانی تورکیا ڕوویدا کە بەهۆیەوە ٢٣ چەکدار کوژران و ٣٦ کەسی دیکەش برینداربوون هەندێکیان بە سەختی برینداربوون".
هەروەها هاتووە" سەرەڕای دڕندەیی شەڕەکان و بەشداریکردنی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە بۆردومانەکەدا، بەڵام هێزەکانمان بەرخۆدانی قارەمانانەیان لە دژی بەکرێگیراوان نیشاندا، و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەموو هێرشەکانیان بەرپەرچ دایەوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا سێ لە شەڕڤانانی ئێمە شەهید بوون".