وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابیندەکات".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند" تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە".
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت.
سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە نەوتەی دەنێردرێت زۆر كەمترە لە پشكی هەرێم کە تەنها بەشی لە ١٩%ی پێویستی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر ئەم بڕە نەوتەش دابینکرا بە چەند كاروانێک دەگاتە هەرێم و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.