هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: گرفتی مووچە سیاسیی نییە و تەکنیکیە و چارەسەر دەکرێت

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایگەیاندووە، پشتیوانیی تەواو لەو چاکسازییە دارایی و ئابوورییە دەکەن کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنجامدەدرێت و دوپاتی دەکەنەوە کە هیچ مەبەستێکی سیاسی لە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە.

ئەمشەو یەکشەممە ١٢ی کانوونی دوەم هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دوای کۆبوونەوەکەیان بە بەشداری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمان و هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بەڕێوەچوو، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی ڕاگەیەنراوەکەیاندا سەبارەت بە پرسی مووچەخۆرانی هەرێم هاتووە"هیچ هەڵوێستێکی سیاسیی لە بەرامبەر دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە  و کێشەکان ته‌كنیكیه‌ و له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.




PM:10:27:12/01/2025