بەرپرسێکی باڵای ئێران ئاشکرای دەکات، لە نۆ مانگی رابردو زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق کراوە، دەشڵێت پلانیان هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نیوان دو ولات بۆ ٢٠ ملیار دۆلاری ساڵانە بەرزبکەنەوە
LVO
فرود عەسکەری بەرپرسی گومرکی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسی رایگەیاند، ئێران ساڵانە نزیکەی دو هەزار و ٢٠٠جۆر بەرهەم بە بەهای ١٢ ملیار دۆلار هەناردەی عێراق دەکات.
عەسکەری ئاشکراشی کرد، لە نۆ مانگی رابردو بە بڕی نۆ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار کالای نانەوتی هەناردەی عێراق کراوە، دەشڵێت، لە کاتێکدا ئێران لە ژێر سزای سەختی ئابوری ئەمریکادایە عێراق دەتوانێت وڵاتێک بێت بۆ هەناسەدانی ئابوری ئێران.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە بە گوێرەی ڕێکەوتننامەکانی نێوان دو وڵات بڕیارە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و عێراق بۆ ٢٠ ملیار دۆلاری ساڵانە بەرزبێتەوە.