سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی نێوانیان جەختیان لەگرنگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان کردووەتەوە.
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی لە راگەیەنراویکدا بلاویکردەوە لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێم، دۆخی وڵات و ناوچەکە تاوتوێ کراوە.
جەختیشکراوەتەوە لەوەی پێویستە خواستەکانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدی بهێنرێت.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاوڵاتییان و باشترین ڕێگا بۆ ڕێکخستنی پابەندبوونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کراوە، لەسەر بنەماکانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەدا پەسەندکراوە.
لە کۆبوونەوەی نێوانیان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیان لەگرنگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان کردووەتەوە.
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی لە راگەیەنراویکدا، بلاویکردەوە لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزایرانی عیراق و سەرۆکی هەرێم دۆخی وڵات و ناوچەکە و پێویستی پشتیووانی هەوڵەکانی حکومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ کراوە بۆ ئەوەی بتوانێت خواستەکانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدی بهێنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاوڵاتییان و باشترین ڕێگا بۆ ڕێکخستنی پابەندبوونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کراوە، لەسەر بنەماکانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەدا پەسەندکراوە.