مەزڵوم عەبدی: داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەین هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا زیاتر بکەن

فەرماندەی گشتی هەسەدە، زانیاری نوێ لە بارەی دانوستان لەگەڵ تورکیا و دەستەی تەحریری شام ئاشکرا دەکات، لەبارەی دەستپێکردنەویە جموجۆڵەەکانی داعش لە سوریاش هۆشداری دەدات

مەزڵوم عەبدی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ڕایگەیاند، ئەمریکا هاوکارمانە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە و دەستەی تەحریر شام بۆئەوەی بتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن. 

فەرماندەی گشتی هەسەدە  داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاواشکرد هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین و ناوچەکانی دیکەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. 

وتیشی، داعش پلانی هەیە ئەندام و چەکدارەکانی خۆی لە زیندانەکان رزگار بکات و لە ماوەکانی رابردوشدا چەند هەوڵێکی لەو شێوەیەیان پوچەڵ کردوەتەوە.

هۆشداری ئەوەشیدا، ئەگەر داعش لەو هەوڵانەی سەرکەوتو بێت، ئەوا مەترسیەکی گەورە هەمو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەگرێتەوە.




PM:12:43:13/01/2025