سەرۆکی جەهەپە بەشێک لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ شاندی دەمپارتی، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی بە سندوقی داخراو وێناکرد کە دیار نیە چی تێدایە و ڕایگەیاند، دەڵێن پڕۆسەی ئاشتی هەیە، بەڵام هیچ ڕاگەیاندراوێت بۆ ڕای گشتی لەلایەن حکومەتەوە ئاشکرا ناکرێت.
ئۆزگور ئۆزەل، زانیاری نوێێ دەربارەری سەردانەکەی شاندی دەمپارتی لە ٧ی ئەم مانگە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر لە دەستوردا مافێک هەیە کە تورک بەکاری دێنێت و کورد لێی بێبەشکراوە، ئەوا دەبێت کورد ئەو مافەی بدرێتێ، بەڵام ڕێگە نادەین گۆڕانکاری لە دەستوردا بکرێت.
سەرۆکی جەهەپە پڕۆسەکەی بە سندوقێکی داخرا وێناکرد کە نازانرێت چی تێدایە و ڕایگەیاند، پڕۆسەکە بە پڕۆسەی چارەسەری ناودەبردرێت، بەڵام هیچ ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی ئاشکرا ناکرێت، بۆ نمونە باسی ئازاد کردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕۆژەڤدایە، بەڵام رون نیە ئەو کارە لە بەرامبەر چی دەکرێت.
سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوەشکرد، نازانێت پارتەکەی لە کوێی ئەو پڕۆسەیەدایە، بەڵام پێویستە پڕۆسەکە بە ڕونی و لە پەرلەمانی تورکیادا بەڕێوە بچێت.