نوێنەری بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆدەبێتەوە

‌وێنەی نوێنەرەکەی بارزانی، حەمید دەربەندی

میدیای پارتی بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لە رۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە.

میدیاکەی پارتی کە لە سەرچاوەیەکی سیاسیەوە هەواڵەکەی وەرگرتووە ئاماژە بەوە دەکات کە نوێنەر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، حەمید دەربەندیەو ئەمڕۆ دوو شەممە ١٣ ی کانوونی دووەم بە جیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئەنەکەسە لە شاری حەسەکە و قامشلۆ کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی حەمید دەربەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لە حەسەکە دەبێت و لەگەڵ سەرکردایەتی ئەنەکەسەش لە قامشلۆ کۆدەبێتەوە.

هەرچەندە ئامانجی کۆبوونەوەکە لەو هەواڵەی میدیای پارتیدا ئاماژەی بۆ نەکراوە، بەلآم جگە لە هەڵوێستی هاوبەش، ئەنەکەسە لە هەوڵدایە هێزەکانی رۆژ بگوزاێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان کە تا ئێستا هەسەدە و بەڕێوەبەری خۆسەر دژی ئەم داوایەیە.




PM:02:23:13/01/2025