تەقینەوەیەک لە کارگەیەک لە هەولێر روودەدات و کرێکارێکی رۆژهەلآت گیان لە دەستدەدات

ئەمڕۆ دوو شەممە لە کارگەیەکی ئاسن دروستکردن لە سنوری پارێزگای هەولێر تەقینەوەیەک روویدا و لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانی لە دەستدا و دوانی تر برینداربوون.

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " لە ناوچەی قوشتەپە لە هەولێر لە کارگەیەکی ئاسن دروستکردندا تەقینەوەیەک روویداوەو کرێکارێکی کوردی رۆژهەلآتی کوردستان گیانی لە دەستداوەو دوو کرێکاری تری بیانی برینداربوون.

تا ئێستا کارگەکە هیچ زانیارییەکی لە بارەی تەقینەوەکەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەلآم بەپێی زانیارییەکانی " سپی " لە کاتی تواندنەوەی ئەو ئاسنە کۆنانەی هێنراونەتە کارگەکە ئاسنی لێدروستبکەن، تەقەمەنی تێدابووەو تەقیوەتەوەو ئەو کارەساتەی لێکەوتۆتەوە.

تا ئێستا کارگەکەی بێدەنگەو نازانرێت قەرەبووی ئەو کرێکارانە دەکرێتەوە، یان نا. 




PM:04:02:13/01/2025