ژن و پیاوێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

هاوکار عەلی وتەبێژی تەندروستی قەزای کۆیە، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان کۆیە - دۆکان ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی کەسێکیان سەختە. 

ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، هاوکات تەرمی دوو قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی داد کراون.

بەپێی زانیارییەکان، پێنج قوربانییەکە خەڵکی سنووری قەزای کۆیەن و هێزە ئەمنییەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردوەتەوە. 



PM:07:21:13/01/2025