"بێ بەرامبەر گەشتی عومرە بۆ مامۆستایانی ئایینی هەرێم رێکدەخرێت"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بێ بەرامبەر گەشتی عومرە بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئایینی رێکدەخرێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" تەنها لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێم گەشتی بێبەرامبەری عومرەی بۆ زیاتر لە ٣٠٠ مامۆستای ئایینی لە سەرجەم ناوچەکان رێکخستووە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو مامۆستایانی ئایینی هەرێمی کوردستان گه‌شتی عومره‌یان بۆ رێكده‌خرێت.



PM:09:02:13/01/2025