وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەربارەی پڕۆسەی پێدانی گەنم بە سایلۆکان، جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت".
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" پێویستە جوتیاران سەردانی بەرێوەبەرایەتی سنوری خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری دەربارەی پرۆسەی پێدانی گەنم بۆ سایلۆکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەستی سەردانییەکە بۆ وەرگرتنی و زانیاری دروست دەربارەی پڕۆسەی بە بازاڕکردن و پێدانی گەنمی جوتیاران و هاوکات بۆ وەرگرتنی زانیارییە دەربارەی رووبەری چێنراو، جۆری گەنم و جۆری ئاودان.
لە ئاگادارییەکەی کشتوکاڵی هەرێم ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ ئەمساڵیش بە هەمان فۆرمی ساڵی رابردوو کارەکان ئەنجام دەدرێت و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.