شەوی ڕابردوو پارێزگای هەولێر ئاگادارییەكی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و ڕایگەیاند" بۆ هەر سەرپێچەیەک و کێشەیەکى ژینگەیى دەتوانن هاوکارمان بن لە ئاگادارکردنەوەمان".
لە ئاگادارییەکەدا پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاندووە" لە کاتی هەر سەرپێچى و کێشەیەکى ژینگەیى دەتوانن پەیوەندى بەم هێڵە گەرمانە خوارەوە بکەن لە ڕێگەی ڤایبەر و وەتس ئەپ".
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ زیاتر هەمەهانگى و کۆنتڕۆڵکردنى ژینگەى شارى هەولێر، بۆ هەر سەرپێچەیەک و کێشەیەکى ژینگەیى دەتوانن هاوکار بن لە ئاگادارکردنەوەیان.
پارێزگای ھەولێر جەختیش دەکاتەوە کە" پاراستنى ژینگەى شار ئەرکى هەموو لایەکە".
هێڵى گەرم: (07831239606، 07501859805، 07501859808)
ماوەیەکە جموجۆڵی ژینگەی دروستبووە لە ھەولێر و دھۆک پێشتریش لە سلێمانی، ھەروەھا ھەریەک لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتە خۆجێیەکان ڕێوشوێنی نوێیان گردووەتەبەر، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی سەر ژینگەی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک.