حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجە داوایه‌ك لە عێراق ده‌كات

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت" داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عێراق دەکەین هاوکار و هەماهەنگ بێت لەسەر پرسی بوودجە و مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم". 

رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" دوێنی دووشەممە، لە بەغداد سەردانی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقم کرد، 
لە كۆبونەوەیەكدا زۆر بە وردی باسی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدام بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کرد". 

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت" لەسەر بوودجە و م وچە و هەناردەکردنەوەی نەوت و داوام کرد هاوکار و هەماهەنگ بێت بەپێی دەستورو بەپێی یاسای موازەنە و تەخسیساتی هەرێم و بەپێی بریارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچە و هاوتاکردنی خانەنشینی و تۆمارکردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران لەو بانکانەی لە هەرێمی کوردستانن و مۆڵەتی بانکی ناوەندی عێراقیان هەیە". 

حەملان ئەوەشی وتوە" داوامکرد بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم پرسانە وەک خۆیان جێبەجێبکرێن و مافی موچەخۆرانی هەرێم تێکەڵ بە بابەتی تر نەکرێت". 



AM:09:53:14/01/2025