نەخۆشخانەی هیوا: ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار کەس لە سلێمانی توشی شێرپەنجە بوون

نەخۆشخانەی هیوا ئامارەکانی تووشبووانی بە شێرپەنجە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ژمارەکە زیاتر لە سێ هەزار کەسە.

نەخۆشخانەی هیوا بڵاویکردەوە، بەپێی راپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤

کۆی ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە ٣ هەزار و ٣١٠ تووشبوی نوێ.

ئاشکراشیکرد، لە کۆی سەرجەم تووشبووان ٢١٠ تووشبوویان منداڵن.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی سلێمانی، باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە ئەمانەن:

شێرپەنجەی مەمک، ٦٤٧ کەس، کە دەکاتە ١٩.٥٪

شێرپەنجەی سییەکان، ٢٣٣ کەس، کە دەکاتە ٧٪

شێرپەنجەی پرۆستات، ١٧٤ کەس، کە دەکاتە ٥.٣٪

شێرپەنجەی کۆڵۆن، ١٦٦ کەس، کە دەکاتە ٥٪

شێرپەنجەی غودە، ١٥٨ کەس، کە دەکاتە ٤.٨٪

شێرپەنجەی مێشک، ١٣٨ کەس، کە دەکاتە ٤.٢٪

شێرپەنجەی میزڵدان، ١٢٠ کەس، کە دەکاتە ٣.٦٪

جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە، ١٤٦٨ کەس، کە دەکاتە ٤٤.٤٪

 






PM:03:04:14/01/2025