رێکارەکانی دەرهێنانی مۆلەتی شۆفێریی دەگۆڕێت

بە پێی پرۆژەیەکی وەرزارەتی ناوخۆ کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆکراوە رێکارەکانی دەرهێنانی مۆلەتی شۆفێریی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانی بەسەردا دێت.

وەزارەی ناوخۆی هەرێم پرۆژەیەک ئاراستەی هاتوچۆی هەرێم دەکات بە گوێرەی پرۆژەکە ئەو کەسانەی کە لە تاقیکردنەوەکاندا دەرناچن پێویستە بۆدوبارە کردنەوەی تاقی کردنەوەکە ٢٥ هەزار دینار بدەن لەکاتێکدا پێشتر تەنها پێنج هەزار دینار وەردەگیرا.

لە پرۆژەکەدا هاتووە هەر کەسێک کە مۆڵەتی شۆفێری دەر دەهێنێت پێویستە ٢١ رۆژ بۆ ماوەی ٤٥ خولەک وانە بخوێنێت و ١٢ رۆژیش دەبێت ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت ماوەی ٣٠ خولەک.

باسی لەوەش کردووە، وا بڕیارە پڕۆژەکە لە مانگی ٢ ی ئەمساڵ بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.




PM:03:48:14/01/2025