" تا ئێستا ناردنی مووچەی مانگی ١ نا دیارە "

لە کاتێکدا مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی پار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم خەرجنەکراوە، ناردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیش نا دیارە.

سەرچاوەیەکی کورد لە بەغداوە بە " سپی " راگەیاند" ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانەی هەبوون کە بەغدا مووچەی ١١ مانگی نارد بۆ ساڵی ڕابردوو بوون، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک دیارنییە چۆن مووچەی مانگی یەک بنێردرێت بۆ هەرێم".

بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو وەفدێکی سیاسی و تەکنیکی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم مووچەی مانگەکانی ٢٠٢٥.
 
بەپێی زانیاری سەرچاوەکە، تا ئێستا رۆشن نییە مووچەی ساڵی ٢٠٢٥ هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٢٠٢٤ دەبێت یان ڕێککەوتنێکی نوێ دەکرێت.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێمیش لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی نەناردووە، هەرچەندە ئاماژە بەوە دەکەن کە لیستی مووچەی ئەم مانگە بە ئەلکترۆنی ئامادەیە.

 حکومەتی هەرێم بەغدا بە لایەنی بەرپرس ناوزەد دەکات لە نەناردنی مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا، هەرچی بەغداشە هەرێم ناوزەد دەکات کە پابەندنەبووە بە ناردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانەوە.




PM:09:52:14/01/2025