دوو کەس بە چەقۆ هێرشدەکەنە سەر پێشمەرگەیەک لە بارەگای یەکێتی لە سنۆری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بە سەختی بریندار دەبێت.
ئەمشەو سێ شەممە کاتژمێر ٨ دوو کەس کە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتیان پێبووە هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگەیەک کە لە ئەرکیدابوو لە بارەگای یەکێتی لە سەنتەری قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی زاخۆ.
بەپێ زانیاریەکانی " سپی " هێرشبەکەرەکان سێ چەقۆیان لەو پێشمەرگەیە داوە، یەکێکیان لە پشتی و دووانیش لە ملی داوەو بە سەختی برینداریانکردووە، دواتر پێشمەرگەکە لە بەر سەختی برینەکەی گەیەندڕایە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە پارێزگای دهۆک.
بەپێ زانیاریەکان دوای رووداوەکە پۆلیسی قەزای باتیفا و ئیدارەی زاخۆ لەگەڵ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بە لێکولێنەوە کردووە.
تا ئێستا هۆکاری ئەو رووداوە نەزانراوە و هێرشکاران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون و پێشمەرگە بریندارەکە دەماری دەستی پچڕاوە و خوێنی زۆری رویشتووە.